ڤیدیۆ.. لە یادی 17ی شوباتدا هێزە ئەمنییەكان لەئامادەباشیدان

لەپێنجەمین ساڵیادی رووداوەكانی 17ی شوبات، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمرۆ 17/2/2016 پێنج ساڵ  پێنجەمین ساڵیادی رووداوەكانی 17ی شوباتی 2011ەیە كە لەخۆپیشاندانێكی هاوڵاتیان لەبەردەم لقی چوار پارتی دیموكراتی كوردستان تەقە لە خۆپیشاندەران كراو ژمارەیەك شەهید‌و برینداری لێكەوتنەوە.

پاش ئەو رووداوە ماوەی 63 رۆژ خۆپیشاندان لەسلێمانی بەتایبەتی لە بەردەم دەركی سەرا بەردەوام بوو و لەو ماوەیەدا 10 هاوڵاتی شەهید بوون‌و زیاتر لە 500 كەسیش برینداربوون.

ساڵانە لەیادی ئەو رووداوەدا لەبە چەندین چالاكی یادی ئەو رۆژە دەكرێتەوە‌و ئەمساڵیش لە سلێمانی هێزە ئەمنییەكان كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.




PM:01:57:17/02/2016