ئاوی سلێمانی دەگیرێتەوە

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بەتوندی سیستمی نوێی مووچە رەتدەکەنەوە هەڕەشەی گرتنەوەی ئاوی سلێمانی دەکەن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانیدا هاتووە، ئەندازیاران و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەکەیان بە توندی سیستمی نوێی مووچە رەتدەکەنەوە و لە ڕۆژی یەکشەممەوە ئاوی شارەکە دەگیرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە بەیاننامەی پێشوویاندا کە لە 13-2-2016 لە رێگەی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە ئاشکرایانکردووە، "حکومەت ماوەی حەوت رۆژی لەبەردەمدایە بۆ وەڵامدانەوەیان، بەڵام مخابن تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بەدەنگەوە چونێک نابینن، بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکەیان".

هەروەها ئەوەشخراوەتە روو، "بۆیە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین، رۆژی یەکشەممە، بەرواری 21-2-2016 کۆتا مۆڵەتی ئێمەیە بۆ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەو بەروارە بەدواوە ئاوی شاری سلێمانی و دەوروبەری رادەگیرێت".

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە، "هاوکات داوای لێبوردن لە دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆشەویست دەکەن، داوایان لێدەکەن کە بەکارهێنانی ئاو کەمبکەنەوە لەبەرئەوەی لەدوای ئەو بەروارە ئاو ناگاتە گەڕەکەکانیان".



PM:01:47:18/02/2016