"متمانەكردن بە كورد قازانجی نیە!"

‌شەڕڤانانی یەپەگە
وەزیری دەرەوەی توركیا كە سوپای وڵاتەكەی چەندین رۆژە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكات دەڵێت بۆ شەڕ لەگەڵ داعش نابێت متمانە بەكورد بكرێت.

مەلود چاووش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمرۆ بە ئاماژە بە هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند توركیا بە تواناوە بۆ شەڕ لەگەڵ داعش بەشداری هێزی نێودەوڵەتی دەكات‌و یارمەتی وەرگرتن لەكورد بۆ شەڕ لەگەڵ داعش بە نیشانەی لاوازیی دەكانێت.

چاووش ئۆغڵو بە ئاماژە بە وتەی بەرپرسانی واشنتۆن سەبارەت بە پشتگیرییكردنیان لە شەڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان، وتی ئەم قسانەی بەرپرسانی ئەمەریكی لەكاتێكدایە كە پێشتر جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەسەر ئەوەی نابێت متمانە بەكورد بكرێت، لەگەڵ توركیا هاوڕا بووە.

ناوبراو هەروەها هێرشی كردەسەر روسیا‌و رایگەیاند مۆسكۆ لە سوریا تاوانی شەڕی ئەنجامداوە‌و نەخۆشخانە‌و قوتابخانەكان بۆردومان دەكات.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، توركیا دوێنێ پێنجشەممە زیاتر لە 2 هەزار چەكداری لە خاكی وڵاتەكەی رەوانەی سوریا كردوە تا پێش بە پێشڕەوی هێزە كوردییەكان‌و سوپای سوریا بگرن.



AM:11:41:19/02/2016