ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای دەكات كە خواردنی كەچەب لەگەڵ ژەمە سەرەكییەكاندا چەندین زیانی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە.
خواردنی كەچەب كە لە گیراوەی تەماتە و چەند ماددەیەكی دیكە پێكدێت، زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و ڕێژەی شەكر لەلەشدا بەرزدەكاتەوە، ئەمەش زیانی بۆ جگەر مرۆڤ هەیە.
بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر كەچەب ئەنجامدراوە دەركەوتووە زۆرینەی ئەو ماددانەی لە پێكهاتەی كەچەبدایە كیمیاوین و دەستكاری پێكهاتەكانیان كراوە، هەروەها ئەو گیراوەیە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زیادبونی كێشی لەش.
پسپۆڕەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە كەچەب زیانی بۆ كۆئەندامی دەماری مرۆڤ و جگەر و پەنكریاس هەیە، زیانەكانیش لەسەر لەشی منداڵ زۆر زیاترن و كاریگەرییەكی خراپ دەكاتە ئەندامەكانی لەشی منداڵ.