وێنە...لەیلا فەریقی جیاوازتر دەركەوتەوە

خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد لەیلا فەریقی دەردەكەوێتەوە.

لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە چەند وێنەیەكی لەیلا فەریقی بڵاودەكرێتەوە كە لەگەڵ محەمەد عومەری شاعیردا دەردەكەوێت و بەپێی زانیارییەكان یەك بینینیشیان بەمەبەستی ئەنجامدانی كارێكی هونەری نوێ بووە لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر.

لە وێنەكاندا لەیلا بەشێوەیەكی جیاواز دەبینرێت كە قژێكی درێژی هەیە و  چاویلكەی پزیشكی لەچاودایە.

دواین كاری هونەری فەریقی ئەلبومی گوێم لێگرن بوو كە سەرجەم كارەكانی لەلایەن هەڵكەوت زاهیرەوە بۆ ئەنجامدرا و سەركەوتنێكی زۆری بەدەستهێنا، لەو كاتەشەوە ئەو خانمە هونەرمەندە هیچ بەرهەمێكی بڵاونەكردۆتەوە و لە ڕاگەیاندنەكان دووركەوتۆتەوە.





PM:01:21:20/02/2016