فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پێنج لایەنەی لەسەر وتاربێژی مزگەوتەکەو رەوشی ئازادییەکان لەهەولێر بەیاننامەیان دەرکرد، بەموزایدەچی تۆمەتبار دەکەن.
دكتۆر محەممەد عەلی یاسین، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەڕی حیزبەکەی ڕەخنە لە بەیاننامە هاوبەشەكەی فراكسیۆنەكانی (گۆڕان، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ، بزووتنەوە) دەگرێت و بە موزایەدەنامە ناوی برد، وتیشی: "ئه‌وه‌ی زۆر نیگه‌رانمان ده‌كات ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م لایه‌نانه هێشتا به نه‌فه‌سی ناوچه‌گه‌ری و شارچێتییەوە قسه ده‌كه‌ن".
هەرلەو لێدوانە ڕۆژنامەوانیەدا، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتی: "ئەو لایەنانە بۆچی بۆ یەك دونیا نائارامی كە لە سلێمانی هەیە هەڵوێستیان نییە، كەچی بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، كە لە ناو بازاڕی هەولێردا ڕوویداوە، دەكەنە پاساو بۆ نووسینی موزایەدەنامە، بۆیە پرسیارێك درووست دەبێت، ئه‌وه چییه كه به‌م هه‌ینییه ئه‌م پێنج فراكسیۆنه ده‌گه‌یێنێته یه‌ك و موزایەدەنامەیان پێدەنووسێت، له كاتێكدا له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا بۆ چاره‌كردنی قه‌یرانه‌كان، نەیانتوانیوە بگەنە هیچ ئەنجامێك؟".
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی، ڕەخنەیشی لەو لایەنانە گرت كە لەبەرانبەر ئەو مەترسییانەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بێهەڵوێستن، وەك ئەو گوتی: "بە به‌رچاوی ئه‌م موزایەدەنامەنووسانە‌وە بۆریی نه‌وت ده‌ته‌قێندرێته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی په‌یدا ده‌بێت و هیچ نقەییەكیان لێوە نایەت، به‌ڵام بۆ نووسینی موزایه‌ده‌نامه هه‌میشه ئاماده‌ن، ئەمەیش دەری دەخات، كە ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه لای ئه‌وان به شێوازێكی دیكه پێناسه ده‌كرێت، ئەویش خۆدزینەوەیە له به‌رپرسیارێتی و له به‌رانبه‌ر پارتییشدا، سیاسەتی (ئه‌گه‌ر بینیمیان ئه‌زم و ئه‌گه‌ر نه‌یانبینیم دزم) پەیڕەو دەكەن".
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی جه‌ختی كرده‌وه: "ئێمه لە بەرانبەر ئێستا و داهاتووی ئەم وڵاتە، خۆمان بە به‌رپرسیار دەزانین و هیچ كاتێكیش له به‌رپرسیارێتی ناترسین، بە هەموو لایەكیش دەڵێین، هیچ موزایه‌ده‌نامه‌یه‌ك نامانوه‌ستێنیت".
دوێنێ دوای دەستدرێژیکردنە سەر ما‌لا نادر کانی کوردەیی لەهەولێر و لەسەر رەوشی ئازادی لەو شارە پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد رەوشی ئەو شارە پڕە لەترسان و تۆقاندن، پارتیش ئەو لایەنانە بەموزایەدەچی ناوزەد دەکات.