له سلێمانی له‌سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه تا ئه‌مڕۆ 8 ئۆتۆمبیل دزراون، هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس 5 تۆمه‌تباری ده‌ستگیرکردووه.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د له لێدوانێکدا بۆ سپی رایگه‌یاند " له‌سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه تا ئه‌مڕۆ 8 ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان له‌ناو شاری سلێمانی دزراون، هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسیش 5 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکردووه، هێشتا چه‌ند دزێکی تر ماون ده‌ستگیربکرێن".
نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی" زۆرێک له‌و ئۆتۆمبیلانه جۆری مازدان و گه‌نجێک که له‌دایکبووی ساڵی 2000 ه چوار حه‌ڵه‌تی دزینی له‌سه‌ر تۆمارکراوه، ئه‌و چوار ئۆتۆمبیله‌ی دزیوونی جۆری مازدا بوون، ئه‌و گه‌نجه تا به‌نزین له ئۆتۆمبیله‌کاندا بووه لێیخوریوون و دواتر جێی هێشتوون".
سه‌باره‌ت به چواره دزه‌که‌ی تر، وته‌بێژی پۆلیس ئاشکرای کرد که ئه‌و سێ که‌سه‌ی تر دووانیان خاوه‌نی پێشینه‌ی دزین، و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی دزیویانن جۆری مه‌رزێ و وه‌نه‌وشه‌ن.
وته‌بێژی پۆلیس جه‌ختی له‌سه‌ر هاوکاری هێزه‌کانی ئاسایش کرده‌وه له‌ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا.