یەكێتی: كارەكانی پەكەكە دەستوەردانی راستەوخۆیە لەكاروباری هەرێم

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێیوایە كارەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستوەردانی راستەوخۆیە لە كاروباری هەرێمی كوردستان.

رێباز بیركۆتی رایگه‌یاند، هه‌موو حزبه‌كانی باشووری كوردستان، هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.

رێباز بێركۆتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ی كوردستان 24، وتی: "كاره‌كانی په‌كه‌كه‌ و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕییه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه‌، ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی كاروباری هه‌رێمی كوردستان".

هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌وان له‌ بناری قه‌ندیل داوای هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن له‌ قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره‌ تره‌".



PM:01:37:22/02/2016