سه‌رباری کۆبوونه‌وه‌ی دوێنیی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێک له سکرتاریه‌تی مامۆستایانی، به‌ڵام له ناوچه‌کانی سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌رین و گه‌رمیان بایکۆتکردن به‌رده‌وامه، ته‌نها لیستی کوردستانی که‌لیستی ( یه‌کێتی و پارتی ) له‌گه‌ڵ شکاندنی بایکۆتکردندان.
له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنیی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، هه‌رچه‌نده کۆبوونه‌وه‌که چوار بڕیاری تیادرا به قازانجی مامۆستایان، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆی دامرکاندنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌کانی مامۆستایانی ده‌ڤه‌ری ئیداره‌ی پێشووی سلێمانی و جگه له لیسته هاوبه‌شه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌ناو مامۆستایان، تا ئێستا زۆربه‌ی مامۆستایانی تر سوورن له‌سه‌ر بایکۆتکردنی ده‌وام.
ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ل مامۆستایانی نارازی کۆده‌بێته‌وه به ئامانجی کۆتایی هێنان به بایکۆتکردن، هه‌ر ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی دڵشاد عومه‌ر رایگه‌یاند " بۆ کار ئاسانی بۆ مامۆستایان، بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار دوو رۆژ ده‌کرێته پشوو، بۆ مامۆستایانی ناو شاریش رۆژێک ده‌کرێته پشوو له‌هه‌فته‌که‌دا".