ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە تاکۆتایی مانگی ئازار بە کۆی دەنگ بڕیاریانداوە بەردەوام بن لەبایکۆتکردنی دەوام، ئەمەش درێژترین بایکۆتە کە لەناوەندەکانی خوێندندا راگەیەنرابێت.
زانکۆی هەڵەبجە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکردووە "ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆ له كه‌مپی نوێی زانكۆ كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ردەوامبوونی بایكۆتكردنی ده‌وام، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و به زۆرینه‌ی ده‌نگی مامۆستایان بڕیاردرا بایكۆتی مامۆستایان به‌رده‌وام بێت تا دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز" .
زانکۆی هەڵەبجە ماوەی سێ هەفتەیە بایکۆتی دەوامیان ڕاگرتووەو بەمەش دەبێتە دوو مانگ.