تا ئێستا رەفسەنجانی یەكەم‌و رۆحانی دووەمە

ئەنجامی هەر دوو هەڵبژاردنەكەی ئەمرۆی ئێران تا ئێستا تەواو نەبووە بەڵام ئەنجامە بەراییەكان پێكهاتەی خولی نوێی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئاشكرادەكات.


بەپێی ئەنجامە بەراییەكان بۆ مەجلیسی شارەزایانی رێبەریی، ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی بە 692 هەزار‌و 24 دەنگ یەكەم دەنگی لە تاران هێناوە، پاش ئەو حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆمار، ئەحمەد جەنەتی سەرۆكی ئێستای ئەم مەجلیسە، محەمەدی یەزدی‌و محەمەد تەقی میسباحی یەزدی كەسانی دووەم تا پێنجەمن. كورسیەكانی تاران لە مەجلیسی شارەزایان 16 كورسییە.

هاوكات ئەنجامە بەراییەكانی دەیەمین مەجلیسی شۆرای ئیسلامی (پەرلەمان)ی ئێران ئاشكرادەكەن تا ئێستا 68 كورسی لە (290) كورسی پەرلەمان هەڵبژێردراون لەوانە 17 كورسی نوێنەری ریفۆرمخواز، 14 بنەماخواز. هەواڵنێری فارس سەر بە سوپای پاسداران دەڵێت تا ئێستا نزیكەی 60%ی ئەو نوێنەرانەی دەنگی هێناوەتەوە بنەماخوازەكانن.

هاوكات لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە پێی دوایین زانیارییەكان ئەم كەسانە دەنگیان بۆ مەجلیسی شۆرا هێناوەتەوە:

له‌پارێزگای كرماشان:
 
عبدولرزا میسری‌و قاسم جاسمی له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان له‌پێشه‌وه‌ن‌و له‌نێوان محه‌مه‌د كه‌ره‌می راد له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان‌و سه‌عید حه‌یده‌ری ته‌یب له‌سه‌ر لیستی ریفۆرمخواز، بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سی سێیه‌م، ده‌نگدان كه‌وته‌ خولی‌ دووه‌مه‌وه‌.

ئیسلام ئابادی غه‌رب‌و داڵاهوو: حیشمه‌ت الله فه‌لاحه‌ت پیشه‌ له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان

پاوه‌، جوانڕۆ، سه‌لاس باوه‌جانی و ڕه‌وانسه‌ر : شه‌هاب نادری له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان

سونقورو كلیایی : جه‌واد حسێنی كیا له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان و محه‌مه‌د ره‌ستگار ( سه‌ربه‌خۆ) كه‌وتنه‌ خولی‌ دووه‌مه‌وه‌.

قه‌سری شیرین‌و سه‌رپێڵی زه‌هاو و گه‌یلانی غه‌رب: فه‌رهاد ته‌جه‌ری له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان
كه‌نگاوه‌رو سه‌حنه‌و هه‌رسین: حه‌سه‌ن سلێمانی له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان

 پارێزگای سنه‌

سنه‌، دیوانده‌ره‌و كامیاران: مه‌هدی فه‌رشادیان پله‌ی یه‌كه‌م‌و ئه‌حسه‌ن عه‌لوی پله‌ی دووه‌م

قوروه‌و دێگولان : عه‌لی محه‌مه‌د مرادی (سه‌ربه‌خۆ)

سه‌قزو بانه‌ : محسن بیگله‌ری (میانه‌ره‌و)

بیجار: حه‌مدوڵا كه‌ریمی (سه‌ربه‌خۆ)

مه‌ریوان‌و سه‌وڵاوه‌ : مه‌نسور مورادی (سه‌ربه‌خۆ) و ئومێد كریمیان (ریفۆرمخواز) كه‌وتنه‌ خولی‌ دووه‌مه‌وه‌.

له‌پارێزگای ورمێ:

ورمێ: قازی پور له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان، ئه‌نجام بۆ دوو نوێنه‌ری تر هێشتا نادیاره‌.

بۆكان: قسیم عوسمانی (میانڕه‌و)

پیرانشارو سه‌رده‌شت: ره‌سول خزری له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان

خۆی‌و چایپاره‌ : ته‌قی ئه‌كبه‌ری له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان

سۆلماس: له‌نێوان شه‌هروز به‌رزگه‌ر له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان‌و ره‌سول جه‌لایه‌ر له‌سه‌ر لیستی ریفۆرمخواز هه‌ڵبژاردن كه‌وته‌ خولی‌ دووه‌مه‌وه‌.

ماكۆ، چاڵدێران، پۆلده‌شت‌و شوت: له‌نێوان شه‌ریف زاده‌ له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان‌و ئه‌كبه‌رزاده‌ له‌سه‌ر لیستی ریفۆرمخواز هه‌ڵبژاردن كه‌وته‌ خولی دووه‌مه‌وه‌.

مه‌هاباد : مه‌حمودزاده‌ له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان

میاندواو ، شاعین دژو تیكاب: له‌نێوان عیسا زاده‌، هاشمی، موئه‌یدنیا له‌سه‌ر لیستی پارێزگاره‌كان‌و میرزایی له‌سه‌ر لیستی ریفۆرمخواز هه‌ڵبژاردن كه‌وته‌ خولی‌ دووه‌مه‌وه‌.

نه‌غه‌ده‌و شنۆ: عبدولكه‌ریم حسێن زاده‌ له‌سه‌ر لیستی ریفۆرمخواز



PM:08:57:27/02/2016