هەڵگورد جوندیانی بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن لەسەر کارەکەی لابرا

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن لەوەزارەتی رۆشنبیری، هەڵگورد جوندیانی لەسەر کارەکەی لابراو کەسێکی تری یەکێتی لە جێگای دانرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند لەبری هەڵگورد جوندیانی بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندی وەزارەتی رۆشنبیری، محەمەد گەردی کە ئەویش کادیرێکی یەکێتیەو یاریدەدری هەڵگورد بووە، ئەو پۆستە وەردەگرێت.

سەبارەت بە شوێنی نوێی هەڵگورد جوندیانی، سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهەمان پلە لەدیوانی وەزارەت کار دەکات.
سەرچاوەکەی سپی لابردنی جوندیانی گەڕاندەوە بۆ ئەو کێشەیەی ناوبراو لەگەڵ فەخری کەریم کەسایەتی دیاری عێراقی و سەرۆکی (دار مەدی) دا هەیەتی، لەسەر ڤیستڤاڵی ساڵانەی کتێب و دۆسیەکە لە دادگایە.
  



PM:01:05:28/02/2016