دامەزراندن دەست پێدەكات

دیوانی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت دامەزراندن بەپڕكردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ چەند پسپۆڕیەكی جیاواز لەدیوانی پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەوە خراوەتەڕو، پارێزگای هەڵەبجە لەڕێگەی فۆڕمی ئۆنلاینەوە زانیاری كۆدەكاتەوە بۆ ئەو كەسانەی كە خوازیارن لەدیوانی پارێزگا دابمەزرێن.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەبەوەكراوە ئەو فۆرمی ئەلیكترۆنیە تایبەتە بەخاوەن بڕوانامەی (بەكالۆریۆسو پەیمانگە) كە لەئێستادا دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجەن، بۆ مەبەستی دامەزراندن لەدیوانی پارێزگای هەڵەبجە.

 دامەزراندنەكە پسپۆڕیییەكانی (ئەندازیاری تەكنۆلۆجیای زانیاری ئای تی، ئەندازیاری تەلارسازی، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری پلاندانانی شار، ئەندازیاری میكانیكی، ئەندازیاری كارەبا، ئەندازیاری نەوت ، دەرچووی كۆلیژی یاسا، دەرچووی پەیمانگەی كارگێڕی، دەرچووی پەیمانگەی ژمێریاری) لە خۆ دەگرێت.

هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەبەوەشكراوە، لەئەمڕۆوە تاوەكو (6-3-2016) كۆتا وادە دەبێت بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین.



AM:11:47:29/02/2016