ڤیدیۆ...ئەستێرەیەكی ناسراوی میسری بە تۆمەتی دەڵاڵی دەستگیر دەكرێت

خانمە هونەرمەندی ناسراوی میسری غادە ئبراهیم بە تۆمەتی سەرپەرشتی كردنی گروپێكی لەشفرۆشی دەستگیر دەكرێت.

پۆلیسی میسر لە ناوچەیەكی باشوری قاهیرە، خانمە ئەكتەری ناسراو غادە ئبراهیم بە تۆمەتی سەرپەرشتی كردنی گروپێكی لەشفرۆشی كاركردنی بە كۆمەڵێك لە كچانی شەو دەستگیر دەكات و ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەو هونەرمەندە چوار شوقەی تری بۆ هەمان مەبەست بەكارهێناوە.

بەرپرسانی پۆلیس بڕیاریانداوە بە زیندانی كردنی فادە لێپێچینەوە كردن لەگەڵی دواتریش دادگای كردنی، هەروەها پیشاندانی بۆ پزیشكی دادوەری تا ئەگەری ئالودەبونی بە ماددەی هۆشبەر دیاری بكرێت.

غادە ئبراهیم ساڵی 1972 لە ئەسكەندەرییە لەدایك بووە، بەشداری چەندین كاری درامی و سینەمایی میسری كردووە، بە یەكێك لە خانمە هونەرمەندە دیارەكانی میسر و وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت.





ڤیدیۆ...ئەستێرەیەكی ناسراوی میسری بە تۆمەتی دەڵاڵی دەستگیر دەكرێت



PM:02:37:29/02/2016