دەرهێنەرێکی ئێرانی: كۆبانێ لەهەرێمی كوردستانە‌و قاسم سلێمانی پاراستی

ئیبراهیم حاتەمی كیا، دەرهێنەری بەناوبانگی ئێران دەڵێت كۆبانێ لە هەرێمی كوردستانە‌و قاسم سلێمانی لە دەستی داعشی پاراست.

ئیبراهیم حاتەمی كیا كە خاوەنی چەندین فیلمی بەناوبانگە‌و چەندین خەڵاتی لە فیستیڤاڵەكانی ئێران بردوە، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (شرق) سەبارەت بە كار دواتری كە بەنیازە لە سەر "شەڕەكانی قاسم سلێمانی" لە كۆبانێ فیلم دروست بكات‌و دەڵێت: "لە كۆبانێ  كە لە ناوچەی كوردستانی عێراقە، پەكەكە حوزورێكی بەهێزی هەیە. هێزەكانی پەكەكە زۆرێك لە سەرباز‌و هێزەكانی ئێمەیان (ئێران) لە سەربازگە‌و بازگەكان شەهید كردوە".

هەروەها دەڵێت: "بەڵام  كاتێك باسی كۆبانێ هاتەپێش. ئازایەتی‌و قارەمانی قاسم سلێمانی بەجۆرێك بوو كە بیری لەوە نەكردوە كە بڵێت با ئەمانە لێیانگەرین بەخاتری ئەو زوڵمانەی لە سەربازانی ئێران كردویانە خوا سزایان بدات، هات هێزەكانی هەڵگرت‌و رۆیشت‌و كۆبانێ رزگار كرد‌و نەیهێشت شارەكە بكەوێتە دەست داعش".



PM:02:13:02/03/2016