پەكەكە: هێرشمان نەکردووەتە سەر بۆری نەوتی کوردستان
موراد قەرەیلان، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند ئەوان هیچ کردەوەیەکیان دژی بۆری نەوتی کوردستان ئەنجام نەداوە.
موراد قەرەیلان فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل و ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە بەمیدیاكانی حیزبەكەی رایگەیاند: "بەوردی لێکۆڵینەوەمان لەسەر ئەو دەنگۆیانە کرد کە گوایە بزووتنەوەکەمان لە روها و شرناخ کردەوەیان دژی بۆری نەوتی کوردستان ئەنجام دابێت، بەڵام نە هێزەکانی ئێمە و نە هێزە وڵاتپارێزەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشکردنە سەر بۆری کوردستان نییە".
جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە: "بەبڕوای ئێمە هێزەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە".
موراد قەرەیلان ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد و وتی: "پێویستە سەرکردایەتی باشووری کوردستان و هەموو هێزە کوردستانییەکان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئاکەپە دابچنەوە".
قەرەیلان وتیشی: "لەکاتێکدا کە دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان کۆمەڵکوژی دەکات، راکێشانی بۆری گاز لە هەمان ناوچە پێویستی بە رەزامەندی گەلی ئێمە لە باکووری کوردستان هەیە".
PM:04:50:02/03/2016