ناوەرۆکی کۆبوونەوەی عەبادی‌و سەرۆکی کوتلە کوردیەکان

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوەیە ئاشکرا دەکات کە شەوی رابردوو سەرۆکی فراکسیۆنی کوتلە کوردەیەکان و عەبادی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کۆبووبوونەوە. 

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژە بۆ ئەو تەوەرەو خاڵە سەرەکیەکانە دەکات کە عەبادی لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بۆ کردوون و، دەڵێت" زۆربەی لایەنەکان لە تێکرای پێکهاتەکان داوای گۆڕانی ریشەیی و گۆرینی تەواوەتی حکومەت دەکەن و ئێمەش بۆ ئەو کارە ژمارەی وەزارەتەکانی کەمناکەینەوەو، مەرجیش نیە کورد هەمان ئەو وەزارەتانەی ئێستا وەربگرێتەوە" . 

عبادی بە رونی ئەوەی دەرخستووە کە ماڵی شیعە هێشتا لە ناوخۆیاندش هاوڕانین گۆرانکاریەکان چۆن بێت. 

بەپێی قسەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، رای عەبادی بەو شێوەیەیە کە لەعیراقدا جارێکی تر کەس ناتوانێت ببێتەوە دیکتاتۆر، "بەڵام ئەو فەوزایەی ئێستاش مەترسیدارە". 

سەبارەت بە پرسی هاوبەشی نێوان کوردستان و حکومەتی ناوەندی، عەبادی وتوویەتی" چ بۆ ئێمە و چ بۆ کوردستان جگە لە حوکمرانیەکی باش بژاردەیەکی ترمان نیە و دەبێ خۆمان چاک بکەین" .

سەرۆکی وەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بارزانی لە ئەوروپا بینیوەو ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە سەردانی بەغداد بکات و لە کۆبوونەوەی دوێنێشدا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش جەختی کردۆتەوە کە بارزانی ئامادەیە سەردانی بەغداد بکات. 
سەبارەت بە پەرلەمانی کوردستان، عبادی باسی پەکخستنی پەرلەمانی هەرێمی کرد و وتوویەتی" ئەوە کاریگەری خراپی بۆ عێراق دەبێت و، دەنگ لە عیراقیش پەیدابووە دەڵێت با پەرلەمان پەک بخەین و ئەوەی هەرێم کاریگەری خراپی کردوە" . 

سەبارەت بە مووچەی و بودجەی هەرێم، عەبادی ئامادەی نیشانداوە موچە بنێرێت بەرامبەر چەند خاڵێک" ئایا هەرێم نەوتەکە دەنێرن لە رێگەی سۆمۆ ؟ چەند دەنێرن ؟ پێداچونەوە بە موچەی هەرێم و تدقیقی ناو نسبەت بکرێت"، ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە کە لەو روەوە دەکرێت پێوەر و مەرجەکان بە نوسراو یاداشت بکەین، هەروەها باسی ئیلتیزامی هەرێمیشی بە تەعریفەی گومرگیەوە کردووە.

سەبارەت بەدوا سەردانی وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا کە دوو مانگ لەمەوبەر ئەنجامدرا، عەبادی باسی ئەوەی کردووە، هەر لایەنەو زیاتر باسی خەم و هەمەکانی خۆمان کردوە" ئێمە باسی کێشەی خۆمان و ئەوان باسی کیشەی خۆیان باسی حەل و چارەسەر نەکراوە". 
هۆشیار عەبدوڵا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان وەک سەرۆکی فراسکیۆنەکانی کوتلە کوردیەکان باسی نسبەتی کوردمان کرد لە حکومەتی ئێستا کە لەسەدا ۱۳ یە جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێت لە سەدا ۲٠ یان هەبێت . هەروەها کورد لەو کۆبوونەوەیەدا باسی موستەحەقاتی پێشمەرگەیان کردووە.

سەبارەت بە نەوتی کەرکوک، عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە نەوتی کەرکوکیش جگە لە هەرێم ئێوە دەیفرۆشن  ( واتە حکومەتی هەرێم فرۆشتوویەتی).

عەبادی بڕیاری لەسەر پێدانی موستەحەقاتی ٢٠١٤ جوتیارانی هەرێم کردۆتەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو پارەیە دەنێرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بۆ کرد" بەم زوانە نامە دەنیرێت بۆ کوتلەکان تا زیاد لە کەسێک و خەڵکی بە توانای بۆ کاندید بکەن  بۆ پێکهێنانی کابینە نوێکە" . 



AM:09:50:07/03/2016