نرخی كرێی خانوو بە فەرمی دابەزی

پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی کەم کردنەوەی نرخی کرێی خانوو و کاڵاکانی دیکە، داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەکات، هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت.

 بە گوێرەی نووسراوی ژمارە (1463) کە لە  1\3\2016، بە واژووی ”نەوزاد هادی"، پارێزگاری هەولێر دەرکراوە، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دراوە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و قەیرانی دارایی و ڕەچاوکردنی هاوسەنگییەک لە نێوان داهاتی هاووڵاتییان و خەرجی خزمەتگوزارییەکان و دابەزاندنی نرخی کاڵا و خزمەتگوزاری، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی تایبەت، گەیشتوونەتە چەند پێشبینییەک و بڕیارێک.

 هەر لەو نووسراوەدا پارێزگاری هەولێر داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەکات، پێشنیازەکانیان پەسەند بکەن و لە بڕیار و پشتگیریکردنیان ئاگاداری بکەنەوە، تاوەکو ڕێوشوێنەکانی کەم کردنەوەی نرخەکان دەست پێ بکەن.







PM:03:24:07/03/2016