كەمكردنەوەی نرخەكان لەهەولێر پەسەند كرا

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆمەڵێك بڕیار لەبارەی هەرزانكردنی نرخی كاڵاكان و شوێن و خزمەتگوزارییەكان لە بازاڕەكانی ئەو پارێزگایە دەردەكات.  
 
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە كۆمەڵێك پێشنیاز و راسپاردەی پەسند كرد كە پێشتر پارێزگار نەوزاد هادی ئاراستەی كردبوون.

 ئەنجومەنەكە بڕیاریدا نابێت كەمكردنەوەی نرخەكان لە نۆڕینگە و سۆنار و تاقیگەو نەخۆشخانە تایبەتەكان كاریگەری لەسەر جۆری خزمەتگوزارییەكان هەبێت.

بەپێی بڕیارەكە، نرخی نۆڕینگە و سۆنار و تاقیگەو نەخۆشخانە تایبەتەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێژەی 30% كەمدەكرێتەوە.

هەروەها نرخی كرێی خانوو و شوققەو باڵەخانە بازرگانییەكانیش لە  هەولێر  و دەوروبەری بەڕێژەی 30% دادەبەزێندرێت.



PM:03:41:08/03/2016