" بەبێ پاشکەوت مووچەی خاوەن پێدوایستی‌و چاودێری خێزان دەدرێن"

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند "بەبێ پاشەكەوت مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان نێردراون بۆ گەنجینەكان بۆ پێدانی مووچەكانیان".

محەممەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان و چاودێری خێزان، دەڵێت" "تەواوی لیستی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان نێردراون بۆ گەنجینەكان بۆ پێدانی مووچەكان بەبێ پاشەكەوت. بەڵام تاوەكو ئێستا ئەم مووچەیە بۆكەمئەندامان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خەرج نەكراوە كەمایەی نیگەرانی ئێمەیە".

ئەو وەزیرە کە سەر بە یەکگرتووی ئیسلامییە پێێوایە قەیرانی دارایی بەكەمكردنەوەی مووچەی كەم دەرامەتان چارەسەر ناكرێت و پاڵپشتی خۆمان بۆ خاوەن پیداویستە تایبەتەكان و چاودێری خێزان دووپاتدەكەینەوە وە لەهەوڵەكانمان بەردەوام دەبین."

پرسی پاشەکەوتکردنی مووچەی خاوەن پێدوایستی تایبەت و چاودێری خێزان کە خۆی مووچەیەکی کەمە ببوەوە جێگای ناڕەزایی زۆر ناوەند و ئەو توێژەو 3/8  ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییەتیان ئەنجامدا



PM:10:11:08/03/2016