نەورۆز رۆژێکی قورس دەبێت بۆ ئاکەپە
کورد لە ٨٢ شار ئاهەنگ سازدەکات

نەورۆزی ئەمساڵ رۆژێکی قورس دەبێت بۆ تورکیا، کورد دەیەوێت ئاهەنگی گەورە لە ٨٢ شار سازبکات، حکومەتی تورکیاش هێزێکی زۆری برۆدتە کوردستان بۆ شەڕ رووبەرووبوونەوە.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌میدیاكانی‌ توركیای‌ ڕاگه‌یاند" ئاماده‌كاری‌ ته‌واو كراوه‌ بۆ یاده‌كانی‌ نه‌ورۆزو له‌ (82) شارو شارۆچكه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕین".

هاوسەرۆکی هەدەپە وتیشی " ئامانجی  ئاهه‌نگه‌كانیشمان دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ و هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێیه‌، بۆ ئاشتی‌ له‌باكوری‌ كوردستان و كۆتای‌ هێنان به‌شه‌ڕ. هیوادارین حكومه‌تی‌ ئاكپارتیش ڕێز له‌ئاشتی‌ بگرێت".

ئەو لێدوانەی هەدەپە لە کاتێکدایە تا ئێستا لەچەندین شاروشارۆچکە شەڕەو بەبۆنەی نەورۆزیشەوە حکومەتی تورکیا هێزی زیاتری رەوانەی باکوری کوردستان کردووە".



PM:08:12:11/03/2016