"روسیا فرۆكەیەك چەك‌و تەقەمەنی دەنێرێت بۆ پێشمەرگە"

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە یەكەم وەجبەی چەكی روسی لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتە دەست وەزارەتی پێشمەگە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند: فرۆكە چەكەكە پاشنیورۆی سبەینێ 12/3 دەگاتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر‌و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان سپی چەكەكان چەكی مامناوەند‌و بچوكن.

یەكەمجارە روسیا چەك بدات بە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان‌و چاودێرانی سیاسیش ئەمەش بە پێشكەوتنێكی گرنگ لە پەیوەندی نێوان روسیا‌و هەرێم ناولێدەبەن.

روسیا ماوەی چەند مانگێكە یارمەتی سەربازیی پێشكەش بە شەڕڤانانی یەپەگە دەكات، هاوكات لەدوای هێرشی بەرەی نوسرە‌و ئەحرار شام بۆ سەر شاری عەفرین، فرۆكە روسییەكان یارمەتی شەڕڤانانیان كرد.



PM:01:46:12/03/2016