عەلی حەمەساڵح: هەركەس پشتگیری ئەم بۆچونە بكات بەئاشكرا دژی دەبم
پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەڵێت: گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان بە 56 دەنگ، جگە لەیاسا شكاندن‌و رازیكردنی پارتی هیچی دیكە نیە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕونکردنەوەیەکدا کە دەڵێت: "هیچ ماده‌یه‌ک نیه، نه له پەیڕه‌وی ناوخۆ و نه له هیچ یاسایه‌کی دیکه، بڵێت زۆرینه یان هه‌ر ڕێژه‌یه‌کی دیکه ده‌توانێت متمانه له سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌ربگرێته‌وه".
هەروەها وتیشی "له‌ڕووی مه‌نتقیشه‌وه، وه‌زیر به هه‌ڵبژاردن نه‌هاتووه و ته‌نیا متمانه‌ی پێدراوه(ده‌ستبه‌رزکردنه‌وه) پله‌شی له خوار سه‌رۆکی په‌رله‌مانه، به‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێی دوو له‌سه‌ر سێ(٧٤) ده‌نگی پێویسته، ئیتر چۆن ده‌کرێت سه‌رۆکی په‌رله‌مان به هه‌ڵبژاردن هاتووه به ٥٦ ده‌نگ متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه".
ناوبراو ئەوەشی وتووە "ئه‌مه جگه له یاسا شکاندن بۆ ڕازیکردنی پارتی هیچی دیکه نیه هه‌رکه‌سێکیش پستگیری ئه‌م بۆچونه بکات به ته‌واوی و به ئاشکرا دژی ده‌بم".
PM:02:36:12/03/2016