ئەم سودەی شەربەتی جەرجیر توشی سەرسوڕمانت دەكات

چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتووە كە سەوزەی جەرجیر چەند ماددەیەكی تێدایە چارەسەری قژ ڕوتانەوە دەكات تاڵەكانی قژیش بەهێز دەكات.

ئەو پسپۆڕانە داوا لەو كەسانە دەكەن كە كێشەی قژ ڕوتانەوەیان هەیە گرنگییەكی زۆر بە خواردنەوەی گیراوەی شەربەتی جەرجیر بدەن هەروەها هەفتانە سێجار ئەو گیراوەیە بۆ ماوەی كاتژمێرێك بدەن لە قژیان.

ئەم كردارە وادەكات ماددەكانی پێكهاتەی جەرجیر لە كونیلەكانی سەروە بچنە ناوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە هەڵوەڕینی قژ و بەهێزكردنی تاڵەكانی، هەروەها وادەكات قژ بەشێوەیەكی پڕتر دەركەوێت.



PM:01:42:13/03/2016