پۆلیسی سلێمانی خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 16/3 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م به‌شه‌كان كۆبووه‌وه و پۆلیسی سلێمانی خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
به‌پێی راگەیەنراوێكی پۆلیسی سلێمانی، لەكۆبوونەوەیەكدا كە به مه‌به‌ستی پێدانی ڕێنمایی بووه، بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، تاوەکو لە ڕۆژانی نه‌ورۆزدا ڕێنماییەکان پەیڕەو بکەن..
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار دراوە، سه‌رجه‌م هێزه‌كان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان له بۆنه‌كانی نه‌ورۆزدا.
PM:02:10:16/03/2016