تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان ڕاکێشرا

ئەمڕۆ لە شاری زیورخی پایتەختی سویسرا تیروپشکی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕاکێشرا و یانەی بەرشەلۆنەش ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.

بە گوێرەی ئەو تیروپشکە یانەی فۆڵفسبۆرگی ئەڵمانی ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە، کە شیکەرەوە وەرزشییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یارییەکی ئاسان دەبێت بۆ یانە ئیسپانییەکە.

هەروەها بە گوێرەی تیروپشکەکە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ڕووبەڕووی یانەی بەنفیکای پورتوگالی دەبێتەوە و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلتەرا دەبێتەوە.


PM:02:28:18/03/2016