ئه‌و قسانه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی
هه‌رێم له دیداری سلێمانی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی دا ده‌رباره‌ی په‌رله‌مان کردی،
هۆکاری حزبی و بنه‌ماڵه‌یی له پشته‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار که نه‌یویست ناوی
ئاشکرا بکرێت به سپی ڕاگه‌یاند "هه‌رچه‌نده وا بڕیار بووه که هه‌ریه‌ک له
نێچیرڤان بارزانی و یوسف محه‌مه‌د وتارێکی میانڕه‌و له دیداری چواره‌می سلێمانی
زانکۆی ئه‌مه‌ریکیدا پێشکه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی له وتاره‌که‌یدا ئه‌و
ڕێچکه‌یه‌ی شکاند و یوسف محه‌مه‌دیش توندتر له نێچیرڤان بارزانی وه‌ڵامی دایه‌وه".
سه‌رچاوه‌که وتیشی "هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و
قسانه‌ی نێچیرڤان بارزانی حزبی و بنه‌ماڵه‌ییه".
سه‌باره‌ت به ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆکاره،
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد له ناو پارتیدا نێچیرڤان بارزانی به ئه‌ندازیاری
ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شت هه‌ژمار ده‌کرێت، هه‌روه‌ها
شکستهێنانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ش له‌گه‌ڵ گۆڕاندا پارتییه‌کان و به‌تایبه‌ت باڵی مه‌سرور
بارزانی ئه‌و به به‌رپرس ده‌زانن.
سه‌رچاوه‌که پێی وایه ئامانجی ئه‌و قسه
توندانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له دیداری سلێمانیدا کردی بۆ گۆڕینی ئه‌و تێڕوانینه‌یه که له‌سه‌ر ناوبراو هه‌یه
له پارتیدا، هاوکات ده‌یه‌وێت به‌و په‌یامه‌ی که پێشکه‌شی کرد خۆی زیاتر به‌رێته
پێشه‌وه له مه‌سعود بارزانی "مامی" و سه‌رۆکی پارتی.
سه‌باره‌ت به وتنی ئه‌و قسانه‌ش له ڕۆژی ده‌ستپێکی
دیداره‌که‌دا که ڕۆژی 3/16 بوو، ئامانجدار بووه و نێچیرڤان مه‌به‌ستی بووه ئه‌و
وته "توندانه" له سلێمانی بکات که له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه به
پێگه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی داده‌نرێت.
له دیداری
سلێمانیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند " "سەرەڕاى هەموو هەوڵەکان بۆ پرسى سەرۆکایەتى هەرێم، لە
پێناو پاراستنى یەکڕیزى سیاسى لەو دۆخە هەستیارەدا، بەڵام مەخابن هەوڵى شکاندنى
سەرۆکێک کەلەبەرەى شەڕدا بوو، هەوڵى سەپاندنى ئیرادە و پاڵ پێوەنانى پەرلەمان بۆ
زیاتر ئاڵۆوکردنى بارودۆخەکە لەجیاتى چارەسەرکردنى و کردنى پەرلەمان بەناوەندى
ئیستفرازکردن لەو بارودۆخە هەستیارەدا وایکرد زۆر لە خەڵک بکەونە ناڕەحەتیەوە
بەرامبەر کارى دەزگا شەرعییەکان".
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆکی پارتی وتیشی "سەرەڕاى
هەموو هەوڵە ناوخۆییەکان بۆ دان بەخۆداگرتن و دۆست و هاوپەیمان بۆ سەقامگیرى سیاسى
و ناوخۆیمان پرۆسەکە هەمووى بە ئیستفزازکردن بەڕێوە دەبردرا".