لەچاڤی لاند پشێوی دروست بوو، چەند هاوڵاتی و کارمەندی NRT برینداربوون

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند لە ئاهنگەکەی چاڤی لاندی شاری سلێمانی چه‌ند کەس بریندار بوون و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش چەند کارمەندێکی NRT ش بریندار بوون.

د. میران محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە سپی میدیای ڕاگەیاند "چەندین کەس بریندار بوون بە شەڕە چەقۆ و شەڕە بەرد و دارو بەهۆیەوە چەندان کەس بریندار بوون".


ناوبراو ڕاشیگەیاند "دەستبەجێ‌ ١٠ ئەمبوڵانسمان ناردووە بۆ چاڤی لاند".


چاڤی لاند یەکێکە لە پڕۆژەکانی کۆمپانیای چاڤی گەشتوگوزار و ئەمڕۆ سپۆنسەری ئاهەنگی هەرسێ هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵا و گۆرانی ئینزبات و ئاوات بۆکانی دەکرد کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک تێیدا بەشدار بوون.


 



PM:06:26:20/03/2016