بە وێنە و ڤیدیۆ پشێویەکەی چاڤی لاند ببینە

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند لە ئاهنگەکەی چاڤی لاندی شاری سلێمانی چه‌ند کەس بریندار بوون و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش چەند کارمەندێکیNRTشبریندار بوون.

د. میران محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەسپی میدیای ڕاگەیاند"چەندین کەس بریندار بوون بە شەڕە چەقۆ و شەڕە بەرد و دارو بەهۆیەوە چەندان کەس بریندار بوون".

ناوبراو ڕاشیگەیاند "دەستبەجێ‌ ١٠ ئەمبوڵانسمان ناردووە بۆ چاڤی لاند".

بە گوێرەی زانیارییەکانیش ئۆتۆمبێلێک سوتێنراوە و کە تایبەتە بە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵەکە.

چاڤی لاند یەکێکە لە پڕۆژەکانی کۆمپانیای چاڤی گەشتوگوزار و ئەمڕۆ سپۆنسەری ئاهەنگی هەرسێ هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵا و گۆرانی ئینزبات و ئاوات بۆکانی دەکرد کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک تێیدا بەشدار بوون.





وێنە و ڤیدیۆکان لە ماڵپەڕی دوا ڕۆژەوە وەرگیراوە


PM:06:45:20/03/2016