سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا رایگەیاند کە هێزێکیان لە شێرناخ کەوتۆتە کەمینێکی گەریلاوەو شەڕێکی قورس لە نێوان هەردوو لا روویداوە.
بەیانەکەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات شەڕ هێشتا بەردەوامەو ٣ سەرباز کوژراون و ٧ تریش برینداربوون.
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە تا ئێستا شەڕ لە زۆربەی ناوچەکانی باکور بەردەوامەو هێزەکانی تورکیا پەنایان برۆدتە بەر بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک.