دوای جەژن دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" پارەی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لە بانكەكانی هەرێمدا هەیەو دوای پشووەكانی نەورۆز، دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات".

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند" دوای پشووەكانی جەژنی نەورۆز دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی كە ماون مووچەی مانگی شوبات وەربگرن، بەردەوام دەبێت."

وتەبێژی حکومەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی پشووەكانی نەورۆزەوە مووچەی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك دواكەوت، بەڵام پارەی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لە بانكەكانی هەرێم هەیە و لەگەڵ كۆتایی هاتنی پشووەكان دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەكاتەوە.



PM:11:33:22/03/2016