له‌نیا عه‌بدوڵا پێشكه‌شكاری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی
چاڤی لاند ئاشکرایکرد که به‌م زوانه ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی چاڤی لاند دوباره ده‌کرێته‌وه
له‌نیا له وه‌ڵامی پرسیارێکدا له میانی به‌رنامه‌ی
ئێواره‌ی NRT2ی که‌ناڵه‌که‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانه‌وه‌ی
کۆنسێرته‌که‌ی چاڤی لاند وتی" به زووترین كات گه‌وره‌ترین كۆنسێرت له چاڤی
لاند ئه‌نجام ده‌ده‌ینه‌وه".
ئه‌و پێشكه‌شكاره وتیشی: "ئه‌و رۆژه خه‌ڵكێكی
ئێجگار زۆری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌وێ ئاماده‌بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌تا
ده‌ستیان پێكرد له‌به‌رده‌م وێنه‌گران و ستێیجه‌كه‌ی ئێمه‌وه ده‌ستیان پێكرد، به‌ڵام
دواتر هاتنه ئه‌مدیوی سنووری ستیێجه‌كه و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا رێژه‌یان
زۆرتر ده‌بوو بۆیه براده‌رانی به‌رپرس له ئارامی و سه‌لامه‌تی نه‌یانتوانی
كۆنتڕۆڵی بكه‌ن".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئه‌وه‌شی وت" باسی
ئه‌وه ده‌كرا كه ئه‌و رووداوه خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵام نابێت
ئێمه ناوچه‌گه‌رایی بكه‌ین، چونكه ئه‌و رۆژه خه‌ڵكی هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی لێ‌بوو
و ناتوانین كه‌س به ناوی ناوچه‌كه‌یه‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ین".
بڕیار
بوو ڕۆژی 20 ئازار ئاهه‌نگێک له چاڤی لاند بۆ هه‌رسێ هونه‌رمه‌ندی میللی شیروان
عه‌بدوڵا و گۆرانی ئینزیبات و ئاوات بۆکانی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی
دروستبوونی پشێوییه‌وه ئاهه‌نگه‌که ڕاگیرا و به وته‌ی که‌ناڵی NRT که له‌لایه‌ن کۆمپانیای نالیاوه پاڵپشتی دارایی ده‌کرێت، له‌و
ڕۆژه‌دا 18 که‌س بریندار بووه.