عادل عەبدولمەهدی: کێشەکانی عێراق زۆر ئالۆزبوون

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند" کێشەکانی عێراق زۆر ئاڵۆزبوون و نیەتی پەکخستنی دەستور و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ئارادایە".

وەزیری نەوتی عێراق کە سەربە ئەنجومەنی باڵای عەمار حەکیمە، پەکستنی دەستورو هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بە هۆکار دەزانێت بۆ دەستلەکارکێشانەوەی لەوەزیری نەوتی عێراق.
ئەو زانیاریانەی عەبدولەمەهدی رایگەیاندووە لە دووتووێی وتارێکیدایە کە لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە.

عادل عەبدولمەهدی لەو وتارەدا کە تایبەتە بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی دەڵێت" ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای عێراق (بێ ئەوەی ناوی بهێنێت) کۆبۆتەوە و پێی ڕاگەیاندووم پەرلەمان بوەتە کێشە لە بەردەم گۆڕانکاریەکاندا، هەربۆیە دەبێت پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و دەستور پەک بخرێت".

عەبدولەمەهدی دەڵێت" ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پەرلەمان بووە بە کێشەی سەرەکی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بۆیە دەبێت پەرلەمان پەک بخرێت".

لەماوەی دوو هەفتەدا دووەمجارە د. عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری نەوت راگەیاندووە. 



PM:11:37:26/03/2016