ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەندامێکی داعشیان لە نێوان کەرکوک و قەزای حەویجە دەستگیرکردووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایش " له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچونێكی وورد توانرا له شه‌وی (٢٠١٦/٣/٢٩) له سنوری ڕۆژئاوای كه‌ركوك و له ناوچه‌یه‌كی نێوان كه‌ركوك و قه‌زای حویجه له ئۆپهرسیۆنێكدا گەورە تیرۆرستێکی داعش بەناوی (مالك رفعت خلف جدوع) ده‌ستگیربكرێت".
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ناوبراو ئه‌ندامێكی دیاری داعش بووه له (قاگعی دبس)ی سه‌ر به "ویلایه‌تی كه‌ركوك" و به‌شدار و پیلان دانه‌ری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بووه له ناو شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك.