هەڵگورد جوندیانی وردبینی گرێبەستی نێوان وەزارەتی رۆشنبیری‌و دەزگای مەدا رەتدەكاتەوە دەڵێت:"گه‌نده‌ڵی له‌گرێبه‌سته‌كه كراوه بۆ ئه‌وه‌ش نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات".
(هه‌ڵگورد جوندیانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ‌و ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری‌و لاوانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان‌و ده‌زگای مه‌دا ده‌كات، كه به‌وته‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت وردبینی له‌ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌دا نه‌كردوه له‌گه‌ڵ نه‌بونی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كۆتاییهێنانی گرێبه‌سته‌كه، ده‌زگای مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ڵده‌ستێك به‌ڕێكخستن‌و ئه‌ندامدانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناگونجێت له‌كاتی لادانی كۆمپانیا، ئه‌وه جگه له‌نه‌بونی مه‌رجی سزایی له‌گرێبه‌ست له‌كاتی لادانی كۆمپانیا له‌جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی، ده‌بێت مه‌رجی سزایی هه‌بێت به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان.
پێشتر دیوانی چاودێری دارایی هەرێم داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێكی نێوان وەزارەتی رۆشنبریی‌و كۆمپانیای (مدی) كردبوو كەساڵانە بڕێكی زۆر داهات بۆ مدی بووە. (
زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە..)
جوندیانی له‌په‌یجی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، به‌نوسراوێك چه‌ند خاڵێكی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه، نامه‌یه‌كی كراوه‌شی ئاراسته‌ی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوه، كه تێیدا نوسیویه‌تی:"دوای شكستخواردنی گشت هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌رگرتن له‌گه‌نده‌ڵی‌و زیاده‌ڕۆیی له‌بوارێكی گرنگدا، به‌ناچاری په‌نام برده به‌ر جه‌نابتان، كه پارێزه‌ری سه‌روه‌ری كوردستان له‌ئه‌ستۆی جه‌نابتان دایه‌و گومانم له‌وه‌دا نییه كه فه‌رمانی دروستی تێدا ده‌ده‌ن".