یەكەم وەجبەی پەنابەران لە یۆنانەوە دیپۆرتی توركیا كرانەوە
لەسەر رێكەوتنی یەكێتی ئەوروپاو توركیا، ئەمرۆ یەكەم وەجبەی كۆچبەران لە یۆنانەوە دیپۆرتی توركیا كرانەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه، توركیا ده‌بێت پابه‌ند بێـت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچه‌رانه‌ی كه‌پێشتر به قاچاخ له‌توركیاوه خۆیان گه‌یاندوه‌ته یۆنان و له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی ئه‌وروپا پابه‌ند ده‌بێت به وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی كه له‌توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له وڵاتانی یه‌كێی ئه‌وروپا كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆیته‌رز، 194 كۆچه‌ر به‌سێ به‌له‌م له ئه‌مڕۆدا گواستراونه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی دیكیلی توركیا.
PM:02:54:04/04/2016