جۆن کیری و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

وەفدی حکومەتی هەرێم کە بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێری کۆبووەوە.

نێوەرۆی ئەمڕۆ ٤/٨ وەفدی حکومەتی هەرێم کە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و فواد حسین سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەفین دزەیی گەیشتنە بەغدا، ئەو سەردانە لەگەڵ سەردانێکی گرنگی جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە بۆ عێراق.

بەپێ هەواڵی ئاژانسەکان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەمەبەستی پرسی پێکهنانی حکوموتی نوێی بەغداو شەڕی داعش و قەیرانی دارایی، هاتۆتە عێراق و لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی عێراق و کوردا کۆدەبێتەوە.

میدیاکانی پارتی باس لەوە دەکەن کە کێری و نێچرڤان کۆبوونەوەیەکیان لە بەغدا سازکردووە.



PM:03:05:08/04/2016