بە وێنە پەیوەندییە نهێنییەکانی قەزافی

موعەمەر قەزافی، ئەو پیاوەی تا مرد خۆی بە شۆڕشگێڕ دەزانی و پێی وابوو هەموو شتێکی لە کتێبە بچوکەکەیدا ڕونکردووەتەوە دیارترین ڕستەی کتێبەکەشی بریتی بوو لە "هۆکاری سەرەکەی جیابوونەوە "تەڵاق" هاوسەرگیری کردنە!".

قەزافی لە ژیانی تایبەتیدا بە فەرمی یەکجار هاوسەرگیری کردووە ئەویش لە ١٩٧٠/٩/١٠دا بووە لەگەڵ سەفییەدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر پەیوەندی لەگەڵ کچاندا بەستووە.

لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕاپۆرتێکی لەسەر پەیوەندییە تایبەتەکانی قەزافی و ژوورەکەی بڵاوکراوەتەوە تێیدا ئاماژە بۆئەوەکراوە، کە قەزافی ئەو کچانەی بۆی هەڵبژێردراوە زۆربەیان خوێندکاری خوێندنگەی دواناوەندی و زانکۆکان بوون، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەی دەیلی مەیلدا باس لەوە کرابوو کە ئەو شوێنەی کە قەزافی تێیدا لەگەڵ ئەو کچانەدا خەوتووە پێکهاتووە لە بینایەک کە بەشی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون و ژورێکی نوستنی تێدا بووە

یەکێک لەو کچانە کە تەمەنی ١٥ ساڵ بووە باس لەوە دەکات کە ڕفێندراوە و قەزافی بۆ ماوەی حەوت ساڵ دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەری ڕێگەشی پێنەدراوە کە خێزانەکەی ببینێت تا لە دەستی هەڵدێت.

ئەو کچە کە لە شاری سرت نیشتەجێبووە، قەزافی لە ڕێوڕەسمێکی قوتابخانەکەیدا بینیویەتی و دەستی هێناوە بەسەریدا ئەوە بەس بووە بۆ ئەوەی کە دارودەستەکەی قەزافی تێ بگەن کە کچە دەستنیشانکراوەکەی سەرۆکە.

ئەو كچە کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکرێت باس لە یەکەم ساتی بینینی خۆی و قەزافی دەکات و دەڵێت "کە من بۆ یەكەمجار قەزافیم دی‌، لە ژوورەكەیدا هیچ جلوبەرگێکی لەبەریدا نەبوو، لەو كاتەدا ویستم هەڵبێم، بەڵام لەلایەن سێ‌ ژنە سەربازەكەیەوە گرتمیان لە كۆتایدا خۆم لەسەر جێگەكەی‌ قەزافی‌ بینیوە".

ئەو باس لەوەدەکات کە مادەی کۆکاینیان پێداون بەر لەوەی قەزافی ببینن، ئەمە جگە لەوەی کە هەندێک مادەیان دراوەتێ کە ئارەزووی سێکسکردنیان وروژاوە و قەزاڤیش ڤیاگرای بەکارهێناوە .


لە ساڵی ٢٠١٢دا کتێبێک لەسەر ژیانی تایبەتی قەزافی بڵاوکرایەوە کە تێیدا ئامادەکاری کتێبەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشێک لەو کچانەدا کردووە کە قەزافی لەگەڵیداندا خەوتووە و دەستدرێژی کردووەتە سەریان.

ئەو کتێبە لە لایەن ئونیک کۆجانەوە ئامادە کراوە و تێیدا کچێک بە ناوی سورەیا، کە تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە موعەمەر قەزافی دیاریکردووە تا ببێتە بەشێک لەو گروپە کچەی کە ناوبراو لەگەڵیداندا خەوتووە

.

سورەیا کە بەڕەگەز تونسییە باس لەوە دەکات "کە قەزافی هەمیشە دەیوسیت چوار کچی لەگەڵیدا بێت لە ژووری خەوەکەیدا و ئەو کەسانەی کە دەستنیشانی دەکرد خوێندکار بوون یاخود لە کونسوڵگەریەکاندا کاریاندەکرد و هەمیشەش هەڕەشەی ئەوەمان لێدەکرا کە گەر شتێک ئاشکرا بکرێت یان حەیامان دەبەن یاخود دەمانکوژن


".



PM:05:47:08/04/2016