ڤیدیۆ...جیاوازترین ڤیدیۆ كلیپی كوردی بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاوی كورد نەوید زەردی نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.

نەوید زەردی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی لاوە لاوە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەیەكی جیاواز وێنەگیراوە و لەماوەی چەند كاتژمێرێكی بڵاوكردنەوەیدا هەزاران بینەری هەبووە.

كلیپەكەی ئەو هونەرمەندە بەشێوەیەكە كە چەندین كەس لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە گۆرانییەكە دەلێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی زەردی داوای لێكردن ڤیدیۆی وتنەوەی گۆرانییەكەی بۆ بنێرن تا لە كلیپەكەدا بەكاربهێنرێت.



PM:02:21:09/04/2016