هۆشیار عەبدوڵا: فراکسیۆنی گۆڕان تاڤگە ئەحمەدی دەرنەکردووە

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، هۆشیار عەبدوڵڵا رەتیکردەوە کە بە بریاری فراکسێۆنی گۆران تاڤگە ئەحمەد دەرکرابێت و رایگەیاند "بۆچونی فراکسێۆنی گۆڕان بە فەرمی گەیاندراوەتە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی ئەوان دوا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵوێستی ئەو خاتونە دەرببڕن ".

هۆشیار عەبدوڵا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی رایگەیاند" ئێمە وەک فراکسێۆن پابەندین بە هەر بریارێک کە بزوتنەوەی گۆڕان دەرحەق بە بەرێز تاڤگە ئەحمەد دەریبکات بە تایبەت کە لە سەرەتای پەیوەندەی کردنی ئەو خاتونە بەو گروپە پەرلەمانیەوە بزوتنەوەکە ئاگادار بوە و بە رەسمی لە لەلایەن سکرتێری جڤاتەوە قسەی لەگەڵ کراوە کە پاشگەز ببێتەوە و ئیلتیزام بکات بەڵام قسەی بزوتنەوەکە و فراکسیۆنەکەشی رەتکردۆتەوە ".

راشیگەیاند" تا ئێستا هیچ ئیجرائاتێک بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارە نەکراوە و چاوەرێی بریاری بزوتنەوەی گۆڕانین و هەربڕیارێک بدرێت ئێمە وەک فراکسێۆن پابەند دەبین پێوەی" .

د. تاڤگە ئەحمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لەگەڵ سێ پەرلەمانتاری کورد لەنێو پەرلەمانتارە مانگرەکاندا بوون کە دوێنێ ٤/١٤ بەکۆی ١٧٤ ئەندام پەرلەمان متمانەیان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان بە ئارام شێخ محەمەدیشەەوە وەرگرتەوە کە نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕانە، لە کاتێکدا سەرجەم پەرلەمانتارانی تری کورد نەچوونە ئەو کۆبوونەوەیەوەو بە کۆبوونەوەی دژی شەرعیەت و کورد ناوزەدیان کرد.



PM:08:39:15/04/2016