٥ لەهێزی تایبەتی تورکیا لە شێرناخ کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ ٤/١٥ لە شاری شێرناخ پێنج سەربازی یەکەیەکی تایبەتی تورکیا بەدەستی گەریلا کوژران.

میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایانگەیاند" ئەم ئێوارەیە لەکاتی هێرشێکی چەکدارانی هێزێکی تایبەتی تورکیا بۆ سەر ماڵێک لەکاتی چوونە ناو ماڵەکەوە کە پێشتر چۆڵکرابوو، بۆمبێک بە هێزەکەدا تەقییەوەو لە ئەنجامدا ٥ سەرباز کوژران".

ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٢ سەربازی تریش بە سەختی برینداربوون.

شەڕی لەباکوری کوردستان بەردەوامەو لەگەڵ هاتنی بەهار لەچەندان شارو شارۆچکە گەریلا بەدەنگ گەنجانی پاراستنی گەلەوە لەشارەکانی باکوور چوون و، رۆژانە زیانەکانی سووپای تورک زیاتر دەبێت و بەرامبەریشی شارە کوردیەکان کاولدەکرێن.



PM:10:18:15/04/2016