بانکی کوردستان لەمانگدا ٤٠ ملیۆن دۆلار لە گۆڕینەوەی دۆلار قازانج دەکات
پەرلەمانتارێکی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، مانگانە بانکی کوردستانی ئەهلی لە گۆڕینەوەی دۆلاردا ٤٠ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات.
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان و جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مانگانه بڕی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له ڕێگای بانکی کوردستانی ئه‌هلی به نرخی بانکی ناوه‌ندی به نزیکه‌ی ١١٧ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ١٠٠ دۆلارێک ده‌یگۆڕێته‌وه و دواتریش بانکی کوردستان به نرخی ڕۆژ له بازاڕدا ده‌یگۆڕێته‌وه".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت "به‌پێی نرخی ئه‌مڕۆ بانکی کوردستان به‌پێی بازاڕی ئه‌مڕۆ ٤٠ ملیۆن دۆلار قازانج ده‌کات".
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ساڵانێکه ئه‌م فه‌ساده به‌رده‌وامه و ئه‌م بانکه ئه‌هلیه که هه‌موو پاره‌ی نه‌وتیشی تێدا هه‌ڵگیراوه سه‌دان ملیۆن دۆلاری ده‌ستکه‌وتووه به‌م گه‌نده‌ڵی و قۆرخکارییه.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وتووە "حکومه‌ت ده‌توانێت له ڕێگای سێ بانکی سه‌ره‌کییه‌وه له پارێزگاکان ڕۆژانه ١٥ ملیۆن دۆلار به‌کێبرکێ بفرۆشێت. به‌م پێیه‌ش له‌لایه‌ک پاره‌یه‌کی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت، له‌لایه‌ک نرخی دۆلار داده‌به‌زێت و فه‌سادێکی گه‌وره‌ش نامێنێت".
PM:01:58:17/04/2016