دوای داواکه‌ی موقته‌دا سه‌در کێشه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن و ئه‌گه‌ر زۆره سه‌رۆکایه‌تی ئێستای په‌رله‌مان بمێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌مرۆش سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان راگه‌یاندراویکی بڵاوکرده‌وه.
پاش به بنبه‌ست گه‌یشتنی کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و شکستخواردنی گشت پرۆژه‌کان، دوێنی موقته‌دا سه‌در وه‌ک فریادره‌سێک داوای له په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی " ئه‌حرار" کرد ده‌ستبه‌رداری مانگرتن بن، هاوکات ده‌رفه‌تێک به عه‌بادی درا سه‌رله‌نوێ کار له‌سه‌ر کابینه تۆکنۆکراتییه‌که‌ی بکاته‌وه.
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقیش به‌سه‌رۆکایه‌تی جه‌بوری راگه‌یاندراوێکیان بڵاوکرده‌وه، وێڕای ستیاش و سووپاسکردنی موقته‌دا سه‌در، هاوکات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه له‌پێناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان، كه سه‌رجه‌م فراكسیۆن‌و پێكهاته‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق داواشی كردوه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، كه هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن‌و هیچ كه‌سێك به‌هۆی بیروبۆچوونی جیاوازه‌وه لێی بێبه‌ش نه‌كرێت.
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان داواشی له سه‌رۆك وه‌زیران كردوه، به‌زووترین كات، كابینه وزارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات.