ڤیدیۆ...لۆهان موسڵمان دەبێت و سەرقاڵی قورئان خوێندنە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لیندزی لۆهان سەرقاڵی قورئان خوێندنە و ڕەنگە دوای تەواوكردنی موسڵمانبێت.

لیندزی لۆهان لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاشكرای دەكات كە ئەو لەئێستادا سەرقاڵی خوێندەوەی قورئانی پیرۆزە و ڕەنگە دوای تەواوبونی موسڵمان بونی ڕابگەیەنێت.

لۆهان دەڵێت "هێشتا لە خوێندنەوەی تەواو نەبووم، ناشزانم چەندم كات دەوێت، ڕەنگە كاتێكی زۆربێت".

ئەو ئەستێرەیە كە لەخێزانێكی مەسیحی لەدایك بووە باس لەوە دەكات كە هەموو كەسێك باوەڕی بە شتێكە كە پەیوەندی بە خوداوە یان ڕابەری ڕوحی خۆیەوە هەیە.

ساڵی ڕابردووش لۆهان لەیەكێك لە شەقامەكان قورئانی پیرۆزی بەدەستەوە بینرا لەڕێی پەیجەكەشیەوە لە ئینستەگرام چەند وێنەیەكی بڵاوكردبۆوە كە ببوە هۆی بڵاوبونەوەی دەنگۆی موسڵمانبونی.





PM:01:58:21/04/2016