بەفەرمانی بارزانی بریندارەكانی قامشلۆ لە هەرێم چارەسەر دەكرێن

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مسعود بارزانی، نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی رووداوه‌كانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان.

لە ڕونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێت كه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به‌ هاناوه‌چوون و پێشوازییكردن له‌ برینداران و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان".



PM:12:52:22/04/2016