كاندیدێكی ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو كشایەوە

یەكێك لەپاڵێوراوانی پۆستی ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كشانەوەی خۆی راگەیاند‌و پشتیوانیش لە سەڵاحەدین بەهادین دەكات.

هادی‌ عەلی، بەرپرسی‌ پێشووی‌ مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ‌ كە تا ساڵی‌ 2010 لەناو یەكگرتوودا پۆستی‌ باڵای‌ هەبوو كە دواترینیان بەرپرسی‌ مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە بوو، بەنیاز بوو لەكۆنگرەی‌ حەوتی‌ یەكگرتوودا كە بڕیارە 26 ی‌ مانگی‌ داهاتوو بەڕێوەبچێت خۆی‌ كاندید بكات.

هادی‌ عەلی‌ لەو بارەوە بە لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی خەندان وتی "كشاومەتەوەو بەهیچ جۆرێك خۆم بۆ پۆستی ئەمینداری یەكگرتوو كاندید ناكەم و پشتیوانی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین دەكەم لەكۆنگرەداو دەنگیش بەو دەدەم".

وتیشی "دوێنێ لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین دانیشتووم و قسەمان كردووە، ئەو خۆی یەكلایكردووەتەوە لەكۆنگرەدا خۆی كاندیدبكات، بۆیە بەپێویستم نەزانی خۆم كاندیدبكەم، بەڵكو هاوكاری مامۆستا دەكەم".



PM:04:17:25/04/2016