له‌به‌غدا له‌سه‌ر داوای سه‌در خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌رله‌مانیش ده‌یه‌وێت بۆ گفتگۆکردن له‌سه‌ر حکومه‌تی تۆکنۆکرات کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ رۆژێکی گه‌رم ده‌بێت له‌به‌غدا، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی نزیکه‌ی سێ هه‌فته‌یه ناتوانێت کۆبێته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ده‌یه‌وێت سنوریک بۆ په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو دابنیت و کۆبێته‌وه‌و له‌سه‌ر پرسی حکومه‌تی تۆکنۆکرات گفتوگۆ بکات.
هاوکات جارێکی تر شوێنکه‌وتوانی سه‌درو مه‌ده‌نیه‌کان ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ملیۆنی کردووه‌و په‌یتا په‌یتا خۆپیشاندانه‌که گه‌وره ده‌بێت.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه خۆپیشاندانی مانگرتوو کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به ناشه‌رعی ده‌زانن و بایکۆتی دانیشتنه‌که ده‌که‌ن.