بڕیاری دەست لەكاركێشانەوە بۆ ژمارەیەك بەرپرسی کورد دەركرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەی بۆ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر دەرکرد.

 بەپێی نووسراوی ژمارە 1633ی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە بە واژووی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتەکە بە وەکالەت لە ڕۆژی 19\4\2016 دەرکراوە، وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕێوەبەرانەی بانک کە لە هەولێر لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا دەست بەسەر کرابوون، دەست لەکار کێشانەوەیان (سەحب ئەلیەد) بۆ بکرێت.

لە نوسراوەكەدا كە باسنیوز بڵاویكردوەتەوە ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە بڕیارەکە لەسەر نووسراوی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستانە و تا تەواوبوونی پرۆسەی دەست لەکار کێشانەوەکەیان، نیوەی مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.



PM:12:56:27/04/2016