هیچ بڕیارێک نییە بۆ کۆبوونەوەی نەوشیروان مستەفاو پارتی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەوشیروان مستەفا کرد کە گەڕاوەتەوە کوردستان، بەڵام وتیشی" هیچ بڕیارێک نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان و نەوشیروان مستەفا".

لە پەراوێزی مەراسیمی پرۆژەی بەرهەمهێنانی زیادکردنی ٥٠٠ مێگاواتی کارەبای سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای "ماس" کە بڕی ٣٧٥ ملیۆن دۆلاری وەک قەرز لەلایەن کۆمپانیای " ئای ئێف سی" ەوە  بۆ تەرخانکراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان پێشوازی لە نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و وتی" تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فاو هیوای‌ له‌ش ساغی‌ بۆ ده‌خوازین".

بەیانی ئەمڕۆ دوای حەوت مانگ مانەوەی لەدەرەوەی وڵات، نەوشیروان مستەفا گەڕایەوە کوردستان.



PM:01:28:28/04/2016