" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رزگاری بوو"

نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە راگەیاندنێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئارامی شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە سەلامەتی رزگاری بوو.

لەو راگەیاندنەی نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی پەرلەماندا داوا له‌ لایه‌نه‌ عێراقی‌ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات گیانی‌ په‌رله‌مانتاران بپارێزێن.

هه‌روه‌ها داواش له له‌سه‌رجه‌م هیز و لایه‌نه عێراقیه‌كان ده كات به رك و به رپرسیارێتی‌ خویان هه ستن و گیان و ژیانی‌ په رله مانتارانی‌ كورد له مه ترسی‌ رزگار بكه ن.

نوسینگه‌ی‌ روژنامه وانی‌ ئارام شیخ محه‌مه‌د به‌رپرسیارێتی‌ ژیانی‌ ئه و په رله مانتاره‌ كوردانه‌ ده خاته ئه ستوی‌ سه‌رجه‌م هیز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان، به‌تایبه‌ت هیزه شیعه‌كان و داواش له نوینه رانی‌ وڵاتان ده كات به ئه رك و به رپرسیاریتی‌ خویان هه ستن.

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ دوای هێرشکردنی خۆپیشاندەرانی تەیاری سەدری بۆ سەر بینایەی پەرلەمان شەش پەرلەمانتاری کورد، چواری یەکێتی و دووی گۆڕان لەنێو خۆپیشاندەراندا گیریان خوارد، چوارکەی یەکێتی هێزێکی تایبەتی سەرۆک کۆمار رزگاری کردن، ئارامی شێخ محەمەدو محەمود رەزاش پەرلەمانتارانی گۆڕان پێش کەمێک لەمەوبەر رزگاریان بوو.



PM:09:57:30/04/2016